
هه‌ر لە درێژه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بره‌ودان به په‌يوه‌نديى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا، دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، تاوتوێ كران.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریى به‌رده‌وامى ئەمەریکا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریدا نیشان دا و جه‌ختيشى له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش لەگەڵ ئەمه‌ریکادا كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاى بانگهێشت كرد بۆ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى باڵاخانه‌ى نوێى كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر، ئه‌ويش خۆشحاڵيى به به‌شداريكردن له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نيشان دا.
بەڕێز وەزیر مارکۆ ڕۆبیۆ دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكا وه‌ك هاوپه‌يمانێك، به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و پابەندیی ئه‌مه‌ريكاى بۆ به‌رده‌واميى پشتگیریی له سەقامگیریيان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامیی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه هاوبەشەکان و بەهێزکردنی گەشەی ئابووری و په‌ره‌پێدان.
دوايين پێشهاتەکانی ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى سووريا و دۆخى كورد له‌و وڵاته، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.