
هه‌ر لە به‌رده‌وامیی دیدار و کۆبوونەوەکانی دووه‌م ڕۆژى کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، پێشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییه‌کانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەرمینیا تاوتوێ کران، هەروەها باسيان له چۆنيه‌تيى بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری ئابووری، کولتووری، كار و بازرگانیدا كرد و ده‌رباره‌ى گه‌شتى ئاسمانيى ڕاسته‌وخۆى هه‌ولێر ـ يه‌ريڤان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەرمینیا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ردوولا ده‌توانن له چه‌ندين بواردا هاريكاريى هاوبه‌ش بكه‌ن، به‌تايبه‌تى له‌و كه‌رتانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا پێويستن.
لاى خۆیەوە به‌ڕێز سەرۆکوەزیران نیکۆل پاشینیان، خواستی ئەرمینیای بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هەرێمی کرد وەک نموونەیەک بۆ پێکەوەژیان و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
دۆخى سیاسی و ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
