نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/2/15، لە دواهه‌مين دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز د. یۆهان ڤاده‌فول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کارای ئەڵمانیا لە ناوچەکەدا تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگيرى و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا له بواره جياكاندا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی کرد وەک فاکتەری سەقامگیری له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى پشتگیری له ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دا.
دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.