پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/2/15، لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا لەگەڵ بەڕێز مەزڵووم عەبدی، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانيان له سووريا تاوتوێ كرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگه‌يشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسيیانه‌ى کێشه‌کان له سووریا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له ده‌ستوورى داهاتووى وڵات‌دا پارێزراو بێت.
لاى خۆيه‌وه بەڕێز مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی و سەرۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ هەوڵی بەردەوام و ڕۆڵی کاریگەريان لەپێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و گەیشتنی دیمەشق و هەسەدە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.
مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.