ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/3/29 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبییەوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، بەڕێز ئەحمەد ئەبولغەیت بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە دوێنێ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبیی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی بەڕێز ئەحمەد ئەبولغەیت و هەڵوێستی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبیی کرد بۆ پشتگیریکردنی بەردەوامیان له عێراق و هەرێمی کوردستان.
دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ، تهوهرێكى ديكهى پهيوهندييه تهلهفۆنييهكه بوو.