
پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/23 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە به‌ڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کرد.
لە دیدارێکدا بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا به پێویستیان زانی په‌لە له دامه‌زراندنی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکرێت، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان له گرنگیی بەهێزکردنی لێکگەییشتن و هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییه‌کان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه، بە جۆرێک کە خزمەت بە سەقامگیریی وڵات و بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بکات.