پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوو‌شه‌ممه 2025/11/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانيی ئەمەریکا ـ کوردستان USKBC کرد.
له ديدارێكدا ئامانجى سه‌ردانى شانده‌كه بۆ هه‌رێمى كوردستان خرايه ڕوو، هه‌روه‌ها باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بوارى بازرگانيدا كرا. له‌مباره‌يه‌وه تيشك خرايه سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌يه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازيارى بره‌ودانى زياتره به په‌يوه‌نديى بازرگانى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، جه‌ختى له ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ بازرگانان و كۆمپانيا ئه‌مه‌ريكييه‌كان كرده‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بره‌و به چالاكيى بازرگانى و ئابوورييان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بدەن.
سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.