به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له جێگرى ئهدميراڵ به‌ڕێز ئێدوارد ئالگرين، ڕاوێژكارى باڵاى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك ڕاوێژكار و به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێز سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوو، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه داعش هێشتا مهترسيیهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى عێراق و سووريا ده‌كات. ده‌رباره‌ى هێرشه درۆنييهكانيش بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێزيان به ئامانجگرتنى ژێرخانى وزه‌ى له هه‌رێمى كوردستان، به هه‌ڕه‌شه و زيان بۆ ته‌واوى ئابووريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا و داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ڕێگرى له‌و هێرشانه بكرێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئالگرين وێڕاى نيشاندانى پابه‌ندیى به‌ريتانيا به بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خ و گرنگييهكى زۆره‌وه له ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌كى به‌ريتانياى بۆ پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه نيشان دا.
سيستمى فيدراڵى له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا و مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هێرشه درۆنييهكان زيان به ته‌واوى ئابووريى عێراق ده‌گه‌يه‌نن
2025-07-30T09:17:00.000000Z