
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز هانۆ پێڤكور، وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك و وه‌زیری كاروبارى پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى هاريكاريى ئه‌منى و به‌رگريدا و ڕۆڵى ئيستۆنيا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيری و يارمه‌تييه‌كانى ئيستۆنيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئيستۆنيا نیشان دا.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له خواستی وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانکردنی په‌يوه‌ندييه‌كان و پەرەپێدانی هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستايش و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشکاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا ده‌ربڕى.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى سووريا، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.



