Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى ئيتاڵيا دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ ده‌که‌ن

2025-11-17T06:46:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

دوێنێ شه‌وی يه‌كشه‌ممه‌ 2025/11/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى ئيتاڵيا له‌ عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵياى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر پرۆسه‌ى سياسى و سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.

هه‌ردوولا وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، هيوايان خواست قۆناغێكى نوێى باشتر له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێبكات. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ ده‌رباره‌ى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا، دۆخى سووریا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئيتاڵيا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.