2026-02-02T15:16:00.000000Z
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2026/2/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، دۆخى سياسيى عێراق و ناوچه‌كه و دوا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵى عێراق تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ لێكگه‌يشتن و تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارييه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيريى وڵات.