پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/11/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له وڵات و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه به‌رژه‌وه‌ندى و به‌هاى هاوبه‌ش ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه باسيان له بواره‌كانى هاريكاريى نێوانيان كرد.
هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانيان به هه‌نگاوێكى گرنگ و ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و هيوايان خواست ببێته هۆكارى به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، هه‌روه‌ها وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكارى و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان بێت.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گرنگیی یه‌کده‌نگیی لایه‌نه کوردستانییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.