به گه‌رمى پيرۆزبايى له پرۆفيسۆر د. ڕه‌شاد ميران ده‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تی ڕووسيا (پوشكين) كه دوێنێ له ڕێوڕه‌سمێكى تايبه‌ت و له يادى ڕۆژى يه‌كێتيى نه‌ته‌وەييى ڕووسيادا له كۆشكى كرێملين له‌لايه‌ن به‌ڕێز ڤلاديمير پوتين سه‌رۆكى ڕووسياى فيدراڵه‌وه پێى به‌خشرا.
كار و ڕه‌نجى پرۆفيسۆر د. ڕه‌شاد ميران وه‌ك پسپۆڕێكى كۆمه‌ڵناسيى كوردى و زانايه‌كى ئێتنۆگراف له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ كورد به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى کو‌لتوور، زمان، ئەدەب و مێژوودا، مايه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانينن. هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٥/١١/٥