
بەیانیی ئەمڕۆ شه‌ممه 2025/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییە هەنووکەیییه‌کان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جەختيان له‌وه كرده‌وه كه به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له پەیوەندییەکان له‌نێوان ڕووسیای فیدراڵ و عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له بواره جياكاندا، دووپات كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی سووریا و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.


