
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢٥/٧/١١ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له شاندی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌م پارتی و ژماره‌یه‌ک له سیاسه‌تمدارانی کورد کرد که ئه‌مڕۆ به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمی چه‌کدانانی گرووپێکی په‌که‌که‌دا، کردبوو.
له دیدارێکدا شانده‌که سوپاس و پێزانینیان بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له تورکیا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها دووپاتیان کرده‌وه که بۆ هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو و سه‌رخستنی پرۆسه‌که، چاویان له به‌رده‌وامیی پشتگیری و هاوکاریی به‌ڕێزیانه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی کرده‌وه و ستايشى هه‌نگاوى ئه‌مڕۆى چه‌كدانانى په‌كه‌كه‌ى كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركياى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه كه ئاشتى له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو لايه‌ك و توركيا و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دايه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ هه‌مووان ته‌واوى پشتگيريى لێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو، پرۆسه‌كه زياتر ده‌باته پێشه‌وه.
له كۆتاييى ديداره‌كه‌دا شانده‌كه سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان كرد بۆ ئه‌و يارمه‌تى و ئاسانكارييه‌ى له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رخستنى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى چه‌كدانان، پێشكه‌شيان كردبوو.



