به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/7/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز ڕه‌حمانى سڵاو و ڕێزى به‌ڕێز مه‌سعوود پزشكيان، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانى به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى پارێزگاكه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌و ڕێككه‌وتنانه كرد كه بۆ پەرەپێدان به بازرگانى و ئاسانكاريى جووڵه‌ى ده‌روازه سنوورييه‌كان و هاتوچۆى زياره‌تكارانى ئايينى بۆ باشوورى عێراق له ڕێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌يه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ سه‌رۆك پزشكيان، جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بده‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز پارێزگارى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، چه‌ندين بيرۆكه و پێشنيار بۆ چۆنيه‌تيى باشتركردنى جووڵه‌ى بازرگانى و هاتوچۆى ده‌روازه سنوورييه‌كان، خرانە ڕوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كاته‌وه
2025-07-29T09:14:00.000000Z