
به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/7/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه، سوپاسالارى پێشمه‌رگه و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جووڵه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى جددييه له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا. له‌مباره‌يه‌وه داكۆكييان له گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى جه‌نه‌راڵ ليهى كرد به‌تايبه‌تى بۆ پشتگيرى و يارمه‌تيدانى له پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
دۆخى سووريا و كورد و پێكهاته‌كان له‌وێ، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
