نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/9/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوى، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له به‌ڕێزان جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى گشتيى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، كار و به‌رنامه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، به‌تايبه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه كه له به‌رژه‌وه‌نديى ئارامى و سهقامگيريى وڵات و پێشكهوتنيدايه.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سايه‌تى و لايه‌نانه‌ى كرد كه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پشتيوانيى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كان و لێكگهيشتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ ده‌رباره‌ى پرسى شايسته داراييیهكان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و باسيان له ئاماده‌كارييه‌كان كرد. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا برهودانيان به پرۆسه‌ى ديموكراسى به پێويست و گرنگ بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
گرنگيى كارى هاوبه‌ش و هاريكاريى نێوان پێكهاته و لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبووه‌وه
2025-09-22T11:35:00.000000Z