
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له نزيكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هێرشه تاوانكارييه ده‌كات كه دوێنێ له ڕووداوێكى نامۆدا له دهۆك، كۆمه‌ڵێك له جه‌ژنگێڕانى ئه‌كيتۆ له هاووڵاتييانى مه‌سيحيمان تيايدا به ئامانج گيران و بووه هۆى برينداربوونى دوو كه‌س.له كاتێكدا به توندى....

ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خێكى زۆره‌وه چاودێريی پێشهاتەکانی سووریا دەکه‌ين. داوا لە هەموو لایەك دەکەین زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیيانە بگرنە بەر، به شێوه‌يه‌ك دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا، لەوانە گەلی کورد، دەستەبەر بکات، هه‌روه‌ها بەشداريی کارايان لە داڕشتنی داهاتووی....

هاووڵاتييانى خۆشه‌ويست،به‌ڕێزان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان،به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتن و سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له ته‌واوى گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه ده‌كه‌م. هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان، هه‌ڵنانى هه‌نگاوێكى گرنگ بوو له به‌هێزكردنى ڕه‌وتی ديموكراسيى گه‌لى كوردستاندا. هاوكاريى هه‌موو لايه‌ك بۆ سه‌رخستن....

به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى و ياوه‌رانى ده‌ڕوانين. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين.ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن. هۆشداری....

ئه‌مڕۆ يادى خه‌مگينى (36) ساڵه‌ى ئه‌نفالى بادينان ده‌كه‌ينه‌وه كه 25ى ئاب تا 6ى ئه‌يلوولى 1988 له دوا قۆناغى ئه‌نفالدا، خه‌ڵكى سڤيل و ئاو و هه‌وا و خاك و سروشتى ناوچه‌كه‌ى گرته‌وه. سڵاو له گيانى پاكى (182) هه‌زار ئه‌نفالكراوى كوردستان كه هه‌ر له گه‌رميانه‌وه....

ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاردانه‌وه‌يه‌كى فراوان به‌تايبه‌تى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به لێدوانێکی نادروستی كه‌سايه‌تييه‌كى ئێزدى هاته ئاراوه. لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه هيچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزييه‌ك به‌رامبه‌ر به هه‌ر بير و بڕوا و ئايينێك، قبووڵكراو نیيە و سەركۆنەی دەكەین.لە هەمانكاتدا هه‌ڵه‌ى كه‌سێك....