
له يادى (37) ساڵه‌ى ئه‌نفالى باديناندا، به ڕێزه‌وه هه‌موو شههيدانى بادينان و كوردستان به‌گشتى به‌بير ده‌هێنينه‌وه. له‌م ياده‌دا كه ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك ڕووفاتى شههيدانى ئه‌و تاوانكارييه له ده‌ڤه‌رى به‌رى گاره، دواى ڕێكاره ياسايى و پزيشكييه‌كان له ڕێوڕه‌سمێكدا به خاك ده‌سپێردرێن، ستهملێكراويى گه‌لێك نيشان ده‌ده‌ن.
ئه‌نفالى بادينان تاوانێكى ديكه‌ى زنجيره تاوانه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌وساى عێراق بوو ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان كه لە 25ى ئاب تا 6ى ئهيلوولى 1988 له دوا قۆناغى ئه‌نفالدا، خه‌ڵكى سڤيل و خاك و هه‌وا و ژينگه و سروشتى بادينانى گرته‌وه.
له‌م ياده‌دا داواكاريمان له حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق دووپات دهكهينهوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانييانى ئه‌نفالى بادينان و هه‌موو قوربانییانی تاوانه‌كانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق. دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى ناساندووه، بۆيه مافى قوربانييانه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
ڕابردوى تاڵى عێراق، جگه له ماڵوێرانى هيچى تر‌ى بۆ عێراق و عێراقييه‌كان نه‌هێنا، ئه‌نفال و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى له ڕابردوودا به‌رامبه‌ر به گه‌لى كوردستان كراون، ده‌بێ ببنه وانه و پهنديان لێ وه‌ربگيرێت و ببنه هۆى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاتهكانيهوه.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتیيانه و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات و پێكه‌وه‌كاركردنى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دهكهينهوه، تا پێكه‌وه ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بنيات بنێين.
سڵاو له گيانى پاكى شههيدانى ئه‌نفالى بادينان و ته‌واوى شههيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/8/25