پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/12/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز دانيێل هون، باڵيۆزى سويسرا له عێراق كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى و سوپاسى دووباره كردنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى سويسراى له به‌غدا كرد و به هه‌نگاوێكى گرنگ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولاى له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا. هه‌روه‌ها باسيان له ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى كۆمپانيا سويسرييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى سويسرا په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
2025-12-01T11:27:00.000000Z