پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/12/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز ماساميچى سوگايا، به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كرد.
له ديدارێكدا كه به‌ڕێز ئه‌كيرا ئيندۆ، باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق و ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له هه‌رێمى كوردستان، خرانه به‌ر باس.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى كار و پڕۆژه‌كانى ئاژانسى (جايكا) و كۆمپانياكانى ژاپۆنى و ڕۆڵيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كرد.
لاى خۆيه‌وه شاندى ميوان وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی هێرشی سه‌ر کۆرمۆر، پشتگیریی بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداريى زياتر له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.