پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/11/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئانتی بۆتکۆنێن، باڵيۆزى نوێى فينله‌ندا له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى فينله‌نداى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڕێز بۆتکۆنێن، هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ فينله‌ندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى نوێى فينله‌ندا، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له عێراق نيشان دا و جه‌ختى له ئاماده‌يى و خواستى فينله‌ندا بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.