پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممە 2026/1/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێگه‌يشت. تيايدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستيان تاوتوێ كرد و به‌تايبه‌تى تيشكيان خسته سه‌ر پێشهاته‌كانى سووريا.
هه‌ردوولا نيگهرانيى قووڵيان به‌رامبه‌ر به ئاڵۆزى و پێکدادانەکان له سووريا ده‌ربڕى و داوايان كرد هه‌موو لايه‌ك دۆخه‌كه هێور بکەنەوە. هه‌روه‌ها پشتگيرييان بۆ ده‌ستبه‌جێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى ١٠ى ئادارى نێوان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تى سووريا ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پاراستنى خه‌ڵكى سڤيل كرده‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك ماكرۆن ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى کرد بۆ ميانگيرى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى سووريا و ڕێگه‌گرتن له ئاڵۆزيى زياتر.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جەختی کردەوە کە پێویستە مافه‌كانى گەلی كورد له ده‌ستوورى داهاتووى سووريادا جێ‌گير بكرێن، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى سه‌رۆك ماكرۆن و فەرەنسا له‌پێناو نه‌هێشتنى گرژى و ئاڵۆزييهكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەدا، دەربڕی.