
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز ئه‌دميراڵ چارلز براد كووپه‌ر، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌ييى ناوه‌نديى ئه‌مه‌ريكا و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازى و ڕاوێژكاران پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌کدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئه‌منى و سه‌ربازيدا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيرى له عێراق و سووريا و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌هێزكردنى توانا سه‌ربازى و ئه‌منييه‌كان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ تێكشكاندنى داعش و پێشكه‌شكردنى يارمه‌تى و مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه و هاوكارييان بۆ پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاوپه‌يمانى و هاريكاريى هاوبه‌شيان، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه ئه‌دميراڵ كووپه‌ر، وێڕاى سوپاسكردنى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و تێكشكاندنى، پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى بۆ پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوپه‌يمان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خێكى زۆره‌وه له‌و په‌يوه‌ندييانه ده‌ڕوانێت. هه‌روه‌ها داكۆكیى له پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش و هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك و وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.











