
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/6/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز ئيرفان سديق باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ناوخۆى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جیاجياكاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هاوڕا بوون.
ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيش دووپاتيان كرده‌وه كه چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و ڕێگه دیپلۆماسييه‌كان، له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو لايه‌نه‌كان و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دايه و ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌پارێزێت.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.