پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/7/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتى و سه‌رۆکی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هێرشه درۆنييه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى ڕۆڵ و كارنامه‌ى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ى كه له عێراق ماويه‌تى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌رزنرخاندنى ئاماده‌يى و ڕۆڵى UN له عێراق، جه‌ختى له پێويستى و گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و مسۆگه‌ركردنى ناردنى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگريكردنى له هێرشه درۆنييه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به پێويستييه‌ك بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه، به‌ڕێز ئه‌لحه‌سسان وێڕاى ده‌ربڕينى نيگه‌رانى له هێرشه درۆنييه‌كان و پێويستيى ڕێگه‌لێگرتنيان، هه‌موو پشتيوانييه‌كى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ناردنى شايسته داراييیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، دووپات كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وەكه بوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى UN كرد
2025-07-29T10:28:00.000000Z